فەیاز لەشاری کرکوک لەکۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەپێچێتەوە

ئەمنی
  • 12-05-2022, 14:21
  • +A -A

    بەغداد/INA مهدی الربحاوی 
    سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە پارێزگای کەرکوک بەدوداچوونیکرد بۆکۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەقامگیری لەشاری کرکوک ، پارێزگای کرکوکیش راکان سعید الجبوری پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ دابینکردنی کامیرای گەرمێنی وپاککردنەوەی گۆماوەکان.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کەسەرۆکی حەشدی شەعبی فالح الفیاز ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای کرکوک و لەگەڵ پارێزگای کرکوک ڕاکان سعید الجبوری و فەرماندەی بارەگای پێشەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرکوک فەریق ڕوکن علی الفرێجی باسیان لە کۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەماهەنگیەکان کرد .
    هەروەها الفیاز ئاماژەی بەوەداکە پارێزگاری کەرکوک بەپێی سیاسەتێکی هاوسەنگ کاردەکات بۆ سەقامگیری شارەکەو وتیشی کە بارودۆخی ئەمنی لەجاران باشترە پارێزگاری کەرکوکیش لەدیدارەکەدا کە بەئامادەبوونی فەرماندەی باکوور ئەبو ڕەزا النجار و یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان ابو سائر البشیری بەڕێوەچوو دەسخۆشی لە هێزەئەمنیەکان کرد لەبەر ئەو قوربانیانەی کەداویانە بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە و بەهەمان شێوەش ڕۆڵی حەشدی شەعبی بەرزنراند لەسەقامگیری ناوچەکە.
    ڕوونیشی کردەوە کە پارێزگای کرکوک هەمیشە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکانە و پێداویستیەکانیان بۆ دابیندەکات.
    هەروەها فریق ڕوکن علی الفڕێجی لەدیدارەکەدا سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنیەکان وڕۆڵیانی لەڕاوەدوونانی داعش و قوربانیدانی حەشدی شەعبی بەرزنرخاند و دەسخۆشی لە پارێزگاری کرکوکیش کرد بۆ پاڵپشتکردنی هێزە ئەمنییەکان