بەغداـINA
بانکی رەشبد ئەمڕۆ پێنچ شەممە پێدانی پێشینەیەکی نوێ بەفەرمانبەرانی دوڵەت و گرێبەست و کارمەندانی بەرگری و ناوخۆیی راگەیاند.
بانکی رەشید لەبەیاننامەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: گەڕێکی نوێ لەپێدانی پێشینە بەفەرمانبەران فەرمانگەکانی دەوڵەت و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەستپێ دەکات، کە ١٠ ملیون دینارە بۆ فەرمانبەرانی دامەزراو و ٥ ملیون دیناریش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستە.
بانکی رەشید داوای لەهەموو سوودمەندانی کرد کەنامەی تایبەت بە پێشینە پێیان دەگات سەردانی لقەکانی بانک و پەنجەرە ئەلیکترۆنیەکانی بکەن بۆ وەرگرتنی پێشینەکان، هەروەها ئاماژە بەوەشی دا کە دەبێ کارتی نەخیل لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پێشینە بەشێوەی ئەلیکترونی پێ بیت و هیچ لایەنێک لەنێوان بانک وداواکراویش بوونی نییە.