بەغداد/INA
وەزارەتی دەرەوە کەرتی ئابووری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەڵمانیادا خستە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" کەئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە وتی کە وەزیری دەرەوە فواد حسین چاوی بەسکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا توبیاس لیندنەر کەوت لەپەراوێزی کۆبوونەوەی وەزاری وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بەداعش کەلە شاری مەڕاکیش لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.
بەیاننامەکە وتی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرا بۆپتەوکردنیان و کاراکردنی مەلەفی ئابووری نێوان هەردوولا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لەدیدارەکەدا بیروڕاکان ئاڵوگۆڕکران دەربارەی چەند بابەتێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی لەوانە وەکو قەیرانەکان و کۆتاییهێنان بەکێشەو ململانێکان وسەقامگیری لەسەرئاستی جیهان.
هەروەها وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە لەسەر ئەو جموجووڵەی کەلەئارادایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێڕاق، لەلایەن خۆشیەوە توبیاس لیندنر ڕایگەیاند کەوڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەهاوکاریکردنی عێڕاق لەیارمەتیدانی لە بودجەی تازەی ئەڵمانیا.