بەغدادـINA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ١٥ داواکراوی دەسگیرکردووە لەشاری بەغداد.
هەروەها شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە هێزە ئەمنیەکانمان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و یاساشکێنان و تۆڵەکارە خێڵایەتیەکان لەپێناو نەهێشتنی دیاردە دزێو و نایاساییەکان ئەویش بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری لە فەرماندەیی شاری بەغداد لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیپی حەڤدەی سەربە هێزی پیادەبەهەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی /نووسینگەی محمودیە داواکراوێک دەسگیربکات بەپێی مادەی ١/٤ ی تیرۆر.
هەروەها وتی هێزێکی لیوای دووەم لەتیپی یەکەمی پۆلیسی فیدڕاڵی پاش نانەوەی بۆسەیەک لە بازگەیەکدا لە ناوچەی بلدیات بۆ دوو تۆمەتباری دەستگیرکردکەدانشیتووی شاری زیقاڕبوون و لەئۆتۆمبێلێکی جۆری جارجر دا بوون و مادەی کرستاڵیان پێبووە.
هەروەها بەیاننامەکە وتی کەهێزێکی لیوای ٤٢ تیپی پیادەی١١ توانیدوو تۆمەتبار دەسگیربکات کە هەڵگری چەک بوونەو ویستوویانە تاوانی تۆڵەی خێڵایەتی ئەنجام بدەن.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە هێزەهاوبەشەکانی فەرماندەیی بەغداد لە ناوجەی کەرخ لەماوەی ٢٤کاتژمێردا توانی ١٠ تۆمەتبار دەسگیربکات بەتۆمەتی جۆراوجۆری وەکو ساختەکاری و خۆنیشاندان بەئەفسەرو فڕاندنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەبێ مۆڵەت و دەسگرتن بەسەر چوار دەمانچە و چوارموشەک بڕێک مادەی هۆشبەر، بەیاننامەکە وتی کەئەو تۆمەتبارانە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد