وەزیرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەرەسهێنان بەداعش پێشینەی کارەکانمانە

ئەمنی
  • 11-05-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغداد /INA
    وەزیرانی وڵاتانی هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش باسیان لە پتەوکردنی تواناکانیان کرد دژ بەداعش بەفەرماندەییەکی مەدەنی لەعێڕاقدا.
    بەیاننامەی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەزاری  وڵاتانی هاوپەیمان دژ بەداعش کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کۆبوونەوەکە کە لە شاری مەڕاکشی وڵاتی مەغریب گرێدرا جەختی لەسەرئەوەکردووە کەپێویستە بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.
    بەیاننامەکە وتی کە وەزیرەکان لە کۆبوونەوەی یەکەمدا جەختکرایەوە سەر هەڕەسهێنان بەداعش بەکۆششی سەربازی و مەدەنی هەروەها وەزیرەکان جەختیا لەسەر ئەوە کردەوە کە پارێزگاری لەژیانی هاووڵاتیانی سڤیل بکرێت لەگەڵ پابەند بوون بەیاسا نێودەوڵەتیەکانەوە لەهەموو بارودۆخێکدا.
    هەروەها وەزیرەکان وتیان بەرەنگاربوونەوەی داعش لەپێشینەی کارو ئەرکەکانە و هەرجەندە ڕێکخراوەکە لەماوەی پێشوو تووشێ شۆک بووە بەڵام تاهەنووکە مەترسیەکانی کۆتاییان نەهاتووە.
    هەروەها بەپێویستیان زانی کە دارایی دابین بکرێت بۆ هاوپەیمانی دژ بەداعش وپاڵپشتی هێزەئەمنیەکانی عێڕاق بکرێت لەسوریا وعێڕاق، هەروەها لەکۆبوونەوەکاندا جەختکرایەوەسەر نەهێشتنی تیرۆر و هەرەسهێنان بەداعش بەفەرماندەییەکی مەدەنی بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و تاوانبارەکان.