بەغداد/ـINA
دەستەی گومرکی گشتی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەدەستکراوە بە پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلکترۆنی لە سەنتەرەکانی گومرک وئەم پڕۆسەیەش گەندەڵی و ساختەکاری کەمدەکاتەوەو داهاتی دەوڵەت زیاتر دەکات.
بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەڕاسپاردەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەدوداچوونی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرک شاکرمحمود الزبیدی دەستکرا بە کارکردن بە بەستەری تایبەتی ئەلکترۆنی ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی دەروازەسنووریەکان و بەڕێوەبەرایەتی گەشەسەندنی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی دروستکردنی حکومەتی ئەلکترۆنی .
هەروەها وتی لەمیانەی چڕکردنەوەی کۆششەکان لەم بوارەدا و بەهەماهەنگیەکی بەردەوام لەگەڵ دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمەش بووەهۆی خێراکردنی پڕۆسەکە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بەستەری ئەلکترۆنی گەندەڵی کەم دەۆاتەوەو ساختەکاری قەدەغە دەکات و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر کاری گومرکی بەگشتی و داهاتەکانیش ڕێکدەخات .