بەغداد/ INA
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر یاسای فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراک و پشتگیری گەشەپێدانی خۆراک بۆ ڕۆژی شەممە دواخست.
لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ( INA) ھاتوە ، بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان و پێدانی کاتی زیاتر بە دەوڵەمەندکردنی رەشنوسی یاسای فریاکەوتن بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی خۆراک و ئەنجومەن بە پێویستی زانی کات و دەرفەتی زیاتر بدات بۆ گفتوگۆی تەواو کردنی رەشنوسەکە ، بۆیە ئەنجومەن دانیشتنەکە دوادەخات بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە بۆ ڕۆژی شەممە 14ی ئایاری 2022