ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی زیندانی عێڕاقی

هونەر
  • 11-05-2022, 10:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA فاطمة رحمة
    دەزگای زیندانیانی عێڕاقی سەربە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەسازی دەکات بۆ گێڕانی ئاهەنگ بەبۆنەی ڕۆژی زیندانی عێڕاقی لەسەر مینۆمێنتی شەهید سەباح سبەی ڕۆژی پێنجشەممە.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن و کاروباری ڕۆشنبیری
    لە دەزگای هونەرمەند بشیرالماجد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئاهەنگەکە جەند خوێندنەوەیەک لەخۆدەگرێت بۆهەردوو شاعیر
    حسین القاسد و سباح العتابی وهەروەها سروودێکی زیندانیەکی سیاسیش لەلایەن تیپێکی مۆزیکی پارێزگای دیوانیە پێشکەش دەکرێت، هەروەها وتی کە ڕێز لە قوتابیانی خوێندنی باڵا دەگیرێت لەوانەی کە زیندانی سیاسی بوونە و ئێستا دەرچووی خوێندنی باڵان.