بەغداد/ INA
ئەمرۆ چوار شەممە ،"مەهدی ئەلحەمدانی " وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ، جەختی لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی بودجە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی ئاو کردەوە و هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەنجومەنی نوێنەران چاودێری چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکە بۆ ئەو پرۆژانە دەکات.
"ئەلحەمدانی " لەوتارێکدا لەمیانەی میوانداریکردنی لەلایەن ، لیژنەی دارایی پەرلەمان کە لەبینای ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:"وەزارەتی هەرگیز لەجێبەجێکردنی ئەو خزمەتگوزاریانە ناوەستێت کە پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و دوای دابینکردنی بڕی تەرخانکراوی بودجە بە پرۆژەی ئاوی بەهێزدا تێدەپەڕێت"
وتیشی:"دوای تەرخانکردنی کە ،لەلایەن حکومەتەوە پارەکە تەرخان دەکرێت،ئەو بڕە پارەیە بە باشی خەرج دەکرێت و بە هەموو وردەکارییەکانییەوە لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و لەیەنی پەیوەندیدار بە چاودێری خەرج دەکرێت "
"ئەلحەمدانی" هیوای ئەوەی خواست ،کە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان پارەی پێویست دەستەبەر بکرێت".
لەبەرامبەردا"حەسەن کەعبی" سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ، پشتگیریکردنی لە هەنگاوەکانی پشتیوانیکردن لەپرۆژەکانی وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو و بازرگانی بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک پشتڕاستکردەوە.