بەغداد/ INA
ئەمرۆ چوار شەممە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند ئاگرێکی لە شوێنێکی کۆلیژی زانستە سیاسیەکانی بەغدا کۆنترۆلکرد.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ھاتوە ریگەیاندوە :"تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرێک کۆنترۆل بکەن کە لەناو کەلوپەلی بەکارھاتوی لە گۆرەپانی دواوەی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە ناوچەی " باب ئەلموعەزەمی "بەغدا.
راشیگەیاندوە کە "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوکە کۆنترۆل بکەن و مەترسی بڵاوبونەوەی ئاگرەکە بۆ باڵەخانەی کۆلێژەکە دروربخەنەوە و بێ ھیچ تۆمارێکی گیانی و ھەروھا بەکەمترین زیانی ماددی کۆتاییان بە ڕووداوەکە هێناوە"
ھاوکات بەرێوەبەرایەتیەکە : "هۆکاری ئاگرەکەی بۆ کەمتەرخەمی لە ڕووی سەلامەتییەوە گەڕاندەوە "