بەغداد/ INA
ئەمرۆ چوار شەممە ، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمانی ڕاسپارد کە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانیان ئەنجام بدەن.
نوسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، ڕایگەیاندوە کە زاملی دانان و پێکهێنانی سەرجەمی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی ڕاگەیاند، بە دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ ئەندامێتی"
زاملی داوای لە ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکان کرد، کە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانیان ئەنجام بدەن و کاری چاودێری و یاسادانان بکەن وەک ئەرکی پەرلەمانتاری خۆیان .
ووتیشی "پێویستە بە شێوەیەکی چالاکانە کار بۆ ناساندنی ئەو یاسایانە بکرێت کە هاوڵاتیان لە نوێنەرەکانیان پێشبینی دەکەن"
ھەروەک وتیشی: "دەنگدانەکە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و کۆبوونەوە هات لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کوتلە جیاوازەکانی پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ لیژنەکان و هەڵبژاردنەکە بەپێی پێوەری ئەزموون و لێهاتوویی و پیشەیی و ئارەزوو ئەنجام درا"