وەزیری دەرەوە : گێڕانەوەی ٥٠٠خێزانی عێڕاقی لە کەمپی الهول

سیاسی
  • 11-05-2022, 18:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزیری دەرەوە فواد حسین ئەمڕۆ ڕوژی چوارشەممە جەختی لەسەر گەڕانەوەی ٥٠٠خێزانی عێڕاقی کرد لە کەمپی هۆل .
    هەروەها وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەست کەوت وتی وەزیری دەرەوە فواد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی چورشەممە وتەی عێڕاقی لە کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش خوێندەوە کە لە شاری مڕاکشی وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.
    فواد حسین کۆششەکانی ئەمریکاوئەوڕوپاو ئەنتڕۆبۆلی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی ونەتەوە یەکگرتووەکانی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ،لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەگرنگی کۆتاییهێنان بەکێشەی مرۆیی لە کەمپی هۆل لەسوریا ووتیشی کەپێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەربن لەگوستنەوەیان
    لەهەمان کاتیشدا بانگەشەی وڵاتانی کرد کە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی سەبارەت بەعێڕاق و پابەندیەکانیان جێبەجێبکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو ئاوەدانکردنەوەی شوێە داڕماوەکان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کۆنگرەی کوێت.
    هەروەها وتیکە عێڕاق بەرەنگاری ئایدۆلۆژیایەکی توند ئاژۆ دەبێتەوە و بەردەوامە لە وشککردنی سەرچاوەکانی ئەو ئایدۆلۆژیایە بەهەموو شێوەیەک.