بەغداد / INA وسام الملا
سەرۆکی لێژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران حسن الکعبی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەسەرئەوەکردەوە کە ئاڕاستەیەک لەئاراداهەیە بۆ پاڵپشتکردنی هەردوو وەزارەتی سامانی ئاوی و وەزارەتی بازرگانی بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراکی.
هەروەها الکعبی لە وتەیەکیدا لەمیانەی پێشوازیکردنی لێژنەی دارایی لە وەزیری سامانی ئاوی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین لەو ئاوڕدانەوەیە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی وەزارەت دەکەین لە ئێستادا و ئاڕاستەیەکیش هەیە لە ئارادا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی پاڵپشتکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
وتیشی یەکێک لە ئەرکەکانی وەزارەتی سامانی ئاوی دابینکردنی نەختینەیە بۆ پڕۆژەکان ، وتیشی کە ئەو پارانەی کە وەزارەتی سامانی ئاو داوای کردوون لەوانەیە زۆربن و هەندێکیشیان دەچنە بواری دیکەوە ولەم بارەدا ئەنجومەنی نوێنەران و لێژنەی دارایی بەرەو ئەوەئاڕاستە دەبن کەئاسایشی خۆراکی دابین بکەن.
هەروەها وتی کە لێژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سامانی ئاوی کۆبووەتەوە و باسی لە دابینکردنی نەختینە و خشتەکان کردووە کە وەزارەت ئاڕاستەی لێژنەکەی کردوون لەپێناو دابینکردنی بڕەپارەیەکی گونجاو
لەگەڵ ئەماوەیەی کەماوە بۆجێبەجێکردنی پلانەکانی وەزارەت.