باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسی فەلەستینی شیرین ئەبو عەقلە دەکات

ناوخۆ
  • 11-05-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ چوار شەممە ، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن، ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس "شیرین ئەبو عاقلەی" فەلەستینی کرد.
    باڵیۆزخانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین کە لەلایەن هێزەکانی قەوارەی زایۆنیستەوە ئەنجام دراوە و بووە هۆی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنوسی فەلەستینی "شیرین ئەبو عاقلە"
    کە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانە و هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانەیە کە ئامانجی  ڕاگەیاندن قەدەغە دەکەن لە هەر بارودۆخێکدا بێت"
    ھەر لەدرێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە تۆماری تاوان و پێشێلکارییە جدییەکان لەلایەن قەوارەی زایۆنیستەوە بەرامبەر بە گەلی فەلەستین بەردەوامە و  ، دەیان ساڵە هەموو ئەو پەیماننامانە و بڕیارنامانە نێودەوڵەتیانەی  تێپەراندوە  کە لە بەرەی گەلی فەلەستیندا وەستاون"
    باڵوێزخانەی عێراق جەختدەکاتەوە کە  پێگەی فەرمی و جەماوەری عێراقی دووپات  دەکاتەوە  بۆ پشتیوانی لەمافەکانی گەلی فەلەستینی برای کە زۆر ئازاریان کێشاوە و باجی خەباتیان داوە بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەیان.