بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر چەند شوێنێكی ناوچەی سیدكانی لە سنوری هەولێر كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: حكومەتی عێراق ئیدانەی تۆپبارانی ئێران دەكات بۆ سەر چەند شوێنێك لە ناوچەی سێدكانی سنوری شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە: بەپێی بنەمای دەستووری نابێت خاكی عێراق وەك بارەگایەك یان ڕاڕەوێك بەكار بهێنرێت بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگیی پتەوكردنی دیالۆگ و بەردەوامیی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ گرفتەكان بەتایبەتی ئاسایش لەپێناو پاراستنی سەروەریی عێراق و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.