بانكی ڕەشید: ناوی لە لیستی سزا نێودەوڵەتیەكانی پەیماننامەی UN لابراوە

ئابوری
  • 11-05-2022, 15:18
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بانكی ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ناوی لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەكانی پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان لابراوە كە لە 18ی نیسانی 2022 لە ژێر ئەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە.
    نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رەشید لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، رایگەیاند: ئەو بڕیارە بە هەوڵی حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی ڕەشید بەدی هاتووە.
    ئاشكراشیكرد: ئەم بڕیارە بانكی ڕەشیدی گەڕاندەوە بۆ شوێنی ڕەوای خۆی لە بواری بانكیدا.