بەغداد - INA
سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا عەتوان عەتوانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕەزامەندی هەیە لەسەر دابەشكردنی لیژنەكانی پەرلەمان بەپێی شەش بنەما، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دابەشكردنەكە لەسەر بنەمای ناو دەبێت نەك بەشێوەیەكی تەواوكراوی.
عەتوانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەموو كوتلە سیاسییەكان هاوڕابوون لەسەر دابەشكردنی لیژنە پەرلەمانییەكان بەپێی مافی پەرلەمانی و تایبەتمەندی و لێهاتوویی و ئەزموون و پراكتیك و خواستی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی: بڕیاروایە دەنگدان لەسەر لیژنەكان دوای پێكهێنانی حكومەت بكرێتە دیبەیت لەسەر وەزارەتەكان.
ئاشكراشیكرد: ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ ئامادە دەبن و ناتوانن لە كاری لیژنەكان دوور بخرێنەوە، وتیشی: دابەشكردنی لیژنەكان بە ناو دەبێت نەك بەشێوەی تەواكراوی.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات