بەغداد - INA
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: كۆنفرانسی مەراكش دەرفەتێكە بۆ بەهێزكردنی كاری بە كۆمەڵ لە دژی شێوازەكانی تیرۆر.
سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق ئەزموونی خۆی لە بەرامبەر تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و توندوتیژی كۆدەكاتەوە، و لە كۆنگرەی مەراكیش بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێكشكاندنی چەتەكانی داعش كە لە شانشینی مەغریب، بە شێوەیەكی چالاك بەشداری تێدا دەكات.
وتیشی: كۆنفرانسەكە لەسەر بنەمای پتەوكردنی هەوڵەكانە بۆ تێكشكاندنی گروپە تیرۆریستییەكان و پشت دەبەستێت بە بنیاتنانی توانای وڵاتان لەناوخۆدا و وتیشی: كۆنفرانسەكە دەرفەتێكی چەندلایەنە بۆ دەوڵەتەكان لە بەرامبەر دەركەوتەكانی تیرۆر و توندوتیژی كە لە زۆربەی وڵاتاندا ڕوو لە زیادبوون دەكات.
ئاشكراشیكرد: عێراق تێڕوانینی خۆی دەردەبڕێت كە كۆنفرانسەكە گوزارشت لە دەرفەتێكی چالاك دەكات بۆ بەهێزكردنی ڕێگاكانی كاری كۆمەڵ لە دژی شێواز و وێنەكانی تیرۆریزم لە جیهاندا.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات