سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بالیۆزی رووسیا دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 11-05-2022, 14:28
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌  ئيلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له‌ ‏‏عيراق و كونسولى گشتی ‏رووسيا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رىان كرد.‏

    نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) نێدراوه‌ راگه‌یاندووه‌" له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عيراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ‏‏هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ ‏‏عيراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ ‏كران.‏

    هه‌روه‌ها وتی" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له‌ پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ ‏‏عيراقييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان بۆ‌ لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ‏‏تێپه‌راندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، كرده‌وه‌.‏

    راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شی داوه‌ كه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكراينا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى و دوايين ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.