بەغداد - INA
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و فەرەنسا لەشەڕی دژی تیرۆرو گۆڕانی كەشوهەوا كردەوە.
نوسینگەی سەرۆك كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئێریك شۆفالییە، و وتیشی: لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و كاری هاوبەش لە بەردەوامبوونی شەڕی تیرۆر و هاوكاری ئابووری و بازرگانی و كلتوری و پاراستنی ژینگە و چارەسەركردنی قەیرانی گۆڕانی كەشوهەوا.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی جێگرنكی هاوبەش كرا، هەروەك جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكەدا كەمبكرێتەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە هاوكاری بكرێت بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.