بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: جۆرێكی دیاریكراو لە ماتۆڕسكیل لە لە شەقامەكان قەدەغە دەكرێت و هاوكات ژمارەی ئەو ماتۆڕسكیلانەی لەماوەی دوو ڕۆژدا دەستیان بەسەرداگیراوە ئاشكراكرد.
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ لیوا تارق ئیسماعیل بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سزاكان بۆ ماتۆڕسكیل زیاد دەكرێت، ئەوە جگەلەوەی هەڵمەتێك دەستی پێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە تۆمارنەكراون.
وتیشی: سەرپێچیكار دەنێردرێتە بنكەی پۆلیس، بەتایبەتی ئەوانەی دوو كەس یان زیاتریان لەسەر ماتۆڕسكیلەكە هەڵگرتووە، ئاشكراشیكرد: لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 1500 ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە.