بەغداد - INA
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار محەمەد عەنوز ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەو دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست.
بەپێی بەیاننامەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی ئەندامانی كۆبوووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست.
ئاشكراشیكرد: ئەندامانی لیژنەكە جەختیان لەسەر پێویستی كاركردن لەسەر دەركردنی یاسا گرنگەكان كردەوە بەتایبەتی ئەو یاسایانەی ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر واقیعی ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
راشیگیەاند: لیژنەكە پیاچوونەوەی بە یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستدا كرد، كە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت