ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندار به‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه خستیه‌روو.
له‌دوایی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران, سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییه‌دا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) له‌دواچوونی بۆی كرد راگه‌یاند ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كه‌ین. داكۆكی له‌وه ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و رێكاره پێویسته‌كان، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویست بووه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا دوانه‌خرێت. ئه‌مه‌ش رێزگرتنه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی كه بڕوامان پێیه‌تی. هیوادارم لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بتوانن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا.
هه‌روه‌ها وتی" لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێكی گرنگ بده‌م. له ده‌ستپێكی كابینه‌وه وتوومانه حكومه‌ت، سه‌رتاسه‌رییه و له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه ئه‌جێندای حكومه‌ت پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه داواكرا، ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بكرێنه‌وه بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان. ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان كردووه و بڕیارمان دا ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بكرێنه‌وه، حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بتوانن كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به‌رپرس بن له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای حكومه‌تدا كاروباره‌كان به‌ڕێبكه‌ن.
به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه و وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه. له هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه، له هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیاد نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به داهاتی هه‌رێمی كوردستانن راگه‌یاند سێ سه‌رچاوه‌ی داهات هه‌یه ,یه‌كه‌م: داهاتی نه‌وت، كه به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و میكانیزمی پێشوو، كه له كابینه‌كانی پێشتر ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌و بڕه داهاته به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌و داهاته‌یه له حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بۆمان دێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش بۆمان نه‌هات و هێشتاش مانگانه ده‌بێت داوای بكه‌ین، تا بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ش دیاره و به گوێره‌ی رێكاره‌كانی پێشوو به‌سه‌ر ناوچه‌كان و مووچه‌خۆرانی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
سێیه‌م: داهاتی ناوخۆیه، كه داهاتی نانه‌وتییه و جێی پرسیاره و خۆی له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی رسوومات و باج و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ پێكدێت. ئه‌م داهاته له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پارێزگاكانی دیكه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته بۆ كامڵ كردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه دواده‌كه‌وێت یاخود بووه‌ته جێی پرسیار.
لێره حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بده‌م، وه‌ك حكومه‌ت و وه‌ك خودی خۆم كه‌س له خۆمان به خه‌مخۆرتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان نازانین. پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵك و مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا بۆ دابین بكرێت. ئه‌گه‌ر له شوێنێك كه‌مته‌رخه‌می كراوه پێویسته پرسیار بكرێت بۆ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه هه‌یه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له رۆژانی داهاتوو داوا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌م، بێن بۆم باس بكه‌ن، كه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه، ئایا كێشه‌كان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین، كێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه پێویسته بۆ كامڵكردنی پێدانی مووچه.