بەغدا ـ INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە بریندارەكانی هێزە چەكدارەكان لە پێشینەی قەرز دەیانگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، هاتووە: بڕیار درا ئەندامانی برینداری هێزە چەكدارەكان لەو پێشینەی قەرز كەسێتی بیانگرێتەوە، كە بانكەكە لە ڕێگەی لقەكانیەوە لە بەغدا و پارێزگاكانەوە دەستی پێكردووە،وتیشی: پێشینەكان لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن بەپێی رێنمایی و ڕێساكان دەست پێدەكەن.