ده‌ستگیركردنی دوو ئەندامی داعش لە شه‌هابی

ئەمنی
  • 11-05-2022, 11:49
  • +A -A

    بەغدا ـINA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیركردنی دوو ئەندامی داعشی لە شه‌هابی ڕاگەیاند.
    سەرۆكی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا جەنەراڵ عەلی مشجل خەلەف ئەلمالیكی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نەتەوەیی باشوری سەڵاحەدینەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و ئەمنی فەرماندەیی و هەواڵگری فەوجی 2 لیوای كۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا و هێزی ئاسمانی سوپا، قارەمانانی فەوجی 2ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا توانیان دوو ئەندامی داعش لە ناوچەی (شه‌هابی ئەلئەبیتەر) دەستگیر بكەن لە چوارچێوەی ناوچەیەكی بەرپرسیارێتیدا.
    وتیشی: دەستگیركردنەكە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی پڕۆفیشناڵ و كوالێتی بەرزدا ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی بەبێ هیچ زیانێكی گیانی لە كونەكانیان دوورخراونەتەوە.