بەغدا - INA -محەمەد ئەلتاڵبی
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ چوارشەممەپرۆژەیەكی نوێی وەبەرهێنانی ئاوەڕۆی لەبەغدا ئاشكراكرد.
عیسا ئەلفەیاز بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەكنیكی لەوەزارەتی ژینگە بەئاژانسی هەواڵی (INA) ی ڕاگەیاند: زۆربەی ئاوەڕۆكان بەبێ چارەسەر لە ڕووبارەكانی بەغدای پایتەخت فڕێدەدرێت، ئێمە پەیوەندیمان بە ئەمانەی بەغد كردووە، بەڵام ئەوان دوایی ڕوونییان كردەوە كە پێویستی بە پارەی زۆر و هەروەها پلانی زەوی هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەكان تەواو بكرێت بۆ ئەوەی ئەمە چارەسەر بكرێت.
وتیشی: لە ناو شارەوانیی مەنسور پرۆژەیەك هەیە بۆ وەبەرهێنانی ئاوەڕۆ دوای پرۆسەكردنی بۆ داری بەردار، و باسی لەوەش كرد كە ئەم هەنگاوە نیشانەی باشە ئەگەر جێبەجێ بكرێت.