وەزیری پەروەردە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ سزادانی مامۆستایەك كە سوكایەتی بەشكۆی پیشەی فێركردن كردووە

ناوخۆ
  • 11-05-2022, 11:46
  • +A -A

    بەغدا ـINA
    عەلی دولەیمی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ چوارشەممە داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەی كردووە بۆ  سزادانی مامۆستایەكی كرد كە سوكایەت كردۆتە كە سوكایەتی بە شكۆی پیشەی فێركردن و هەوەسی گشتی  تێكداوە و جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی پیرۆزی پیشەی فێركردن و ئەو پەیامە.
    لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقەوە (INA) پێگەیشتوە، هاتووە: وەزیری پەروەردە عەلی حەمید ئەلدولێمی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بەپەلەی ڕاسپاردووە بۆ لێكۆڵینەوە و سزادانی یەكێك لەو مامۆستایانەی كە سنووری فێركردن وپەروەردەی تێپڕاندووە لەگەڵ هەوەسی گشتی خەڵكی تێكداوە،كە لەو گرتیە تۆماركراوەی نیشاندراوە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت،ئەوانەی دەستیشان تێكەڵە لەم كارە،چونكە ئەو كارەكتەرانی پەروەدە شایانی ئەوە نینە.
    وەزیر جەختیشیكردەوە: پێویستی پاراستنی پیرۆزی پیشەی فێركردن و ئەو پەیامە مرۆیی و ئەخلاقییەی هەڵیدەگرێت، ڕەتیكردەوە كە هەر دەستدرێژییەك لەم بوارەدا ڕوودەدات و ئەوانەی كە لەم جۆرە كارانەدا تێوەگلاون شایستەی ئەو پێگەی پەروەردەییە نین كە هەڵیدەگرن.
    ئەو وەزیرە ئاماژە بە داخستنی ئەو پەیمانگە كرد كە سەرپێچی یاساكانی وەزارەتی پەروەردە و پرەنسیپە پەروەردەییەكان دەكەن كە بەشداریان لە چ لێكدانێك بووە لەگەڵ ئامانجی پەروەردەیی كە بۆی دامەزراون و ئەوەشی وت : وەزارەتەكە بە پەرۆشی ئەوەیە ناوی عێراق پرشنگداربێت لەهەموو كۆڕێكدا و لەسەر پاراستنی ئایندەی خوێندكاران.