پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنی چوارشەممەی راگەیاند

سیاسی
  • 10-05-2022, 23:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ‌ چوارشەممەی راگەیاند.
     فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی چوار شەممە (11/5/2022) بریتیە، لە خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەو دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست، و هەروەها پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكان، لەگەڵ گفتوگۆی گشتی.