وەزارەتی كارەبا: دوو هەزار میگاوات كارەبا لە هێلێكی نوێوە دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 22:35
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: نزیكەی 2000 مێگاوات وزە لە هێڵە نوێكانەوە دەخرێتە ناو تۆڕی نیشتمانی و دووپاتیشكردەوە: لایەنی ئێرانی بەڵێنیداوە  بڕێكی زۆری گاز بۆ عێراق دابینبكات.
    ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ستافی وەزارەتەكە كاریان بۆ بەستنی هێڵی ستراتیژی (ڕومێلە - خور زوبێر) كردووە و وتیشی: ئەو هێڵە یەكێكە لەو هێڵانەی كارەبا دەگوازێتەوە بۆ تۆڕی نیشتمانی و  برەكەشی نزیكەی 2000 میگاواتە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێڵی "دەبڵ سێركت" بەرپرسیارە لە جێگیربوون و گێڕانەوەی ڤۆڵتیە نزمەكان كە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر سەقامگیریی پرۆسەی كارەبا بۆ هەموو پارێزگاكانی باكوور و پارێزگای بەسرە بە میسانەوە دەبەستێتەوە.
    راشیگەیاند: ستافی وەزارەتەكە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا كاریان كردووە بۆ ناساندنی هێڵێك لە ڕۆژئاوای بەغداد - حەدیسە و هێڵی (خەیرات حەیدەریە)  لە باشووری بەعقوبە دیالە و هەروەها ڕومێلە لە ناسریە.
    وتیشی: ئەم هێڵانە لە ساڵی 2013ەوە شكاون و دوای پشتگیری گەورەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەست بەچاكردنەوەیانكراوە.
    موسا وتیشی: وەزیری كارەبا عادل كەریم و شاندەكەی سەردانی تارانیان كردووە و لەگەڵ وەزیری نەوت و وزەی ئێران كۆبونەتەوەو وەزیری كارەبا پارەی تەكنیكی داوە بۆ بڕی ئەو گازەی پێویستە بۆ سیستەمەكە، وتیشی: لایەنی ئێرانی بەڵێنیداوە بە بڕێكی زۆر گاز دابین بكات لە بەرژەوەندی بەگەڕخستنی سیستمەكە.