دیالە...بەئاوی دەربەندخان بەنداوی حەمرین دەژێنرێتەوە

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 22:33
  • +A -A

    دیالە -INA
    بەڕێوەبەری بەنداوی حەمرین شەعبان جاري عيفان ئەمڕۆ  سێشەممە ڕایگەیاند یارمەی دانی بەنداوی حەمرین بەئاو لەئاوی بەنداوی دەربەندخان دەدرێت.
    شەعبان جاري عيفان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت :دوای هەماهەنگی و ڕێککەوتنی نێوان  سەرچاوەکانی ئاوی دیالە و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ٢٠٢٢/٥/١ وە بە ئاوی بەنداوی دەربەندخان یارمەتی بەنداوی حەمرین دەستیپێکرد و هێزی دەرچوونی ٥٠ م لە چرکەیەک دوای كەمبوونیش تا ٤٣ بۆ ٤٤ چرکە.
    وتیشی: "دواتر دەگۆڕدرێتە سیستەمی دابەشکردن بۆ ناوچەکانی  رۆزو سدور و كەنعان و ڕووباری پاک و بەشێک لە ڕووباری خاڵس  کە ئاوی ماوەیەكە ئاوی لێ بڕاوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" توانای گلدانەوە لە دەریاچەی حەمرین ١٠٪ توانای عەمبارکردنی ئاساییە و ڕێگای سەعدییە کە لە دەریاچەکە دەپەڕێتەوە و ناگاتە ئاو تا دوای تێپەڕاندنی ئاستی خۆی بۆ ٩٨ م چونکە ناوچەیەکی بەرزە و ئاوەکە نزمە