لیژنەی دارایی: كۆدەنگی سیاسی لەسەر یاسای پشتگیری فریاگوزاری هەیە

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 22:21
  • +A -A

    بەغداد  -  INA
    لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: كۆدەنگی سیاسی لەسەر پرۆژە یاسای پشتگیری فریاگوزاری هەیەو وادەی پەسەندكردنیشی دیاریكرد.
    پەرلەمانتار مەشعان جبوری ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: لیژنەی دارایی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر یاسای فریاكەوتنی ئاسایش خۆراك و گەشەپێدان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، وتیشی: لیژنەكە میوانداری وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی كرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەرچەندە پڕۆژە یاساكە لە حكومەتەوە هاتووە، بەڵام دابینكردنی تەرخانكردن وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ناگرێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: بڕیار وایە لیژنەكە پارەی پێویست تەرخانبكات بۆ دەست پێكردنی بەنداوەكان و ئاو و گۆڕینی بۆریەكان لەجیاتی كەناڵی كراوە بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنان و بوونی بە هەڵم.
    وتیشی: وەزیری سەرچاوەكان خشتەی بەنداوەكان و ڕێوشوێنەكانی دیكەی پەیوەندیدار بە ئاسایشی ئاو دەداتە لیژنەكە، رونیشیكردەوە: كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە لەسەر یاساكە دوای ئەوەی چەند جارێك هەموار كرا و هەموو لایەنەكان وەڵامیان دایەوە.
    جبوری وتیشی: پارە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان و بەتایبەتی پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا و پارێزگاكانی دیوانیە و سەماوە وەك پارێزگا هەژارنشینەكان تەرخانكراوە، ئەو پارێزگایانەیش كە ماون بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەشكراون.
    ئاشكراشیكرد: یاساكە لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت.