بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە لەدانیشتنێكی پەرلەمانی حكومیدا بەسەرۆكایەتی محمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پرسی زەوییەكانی ( بەكرییە) تاوتوێكرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمەد كەریم وەزیری كشتوكاڵ و عەلا مەعن سكرتێری بەغداد و محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغداد سەبارەت بە پرسی زەوییەكانی ( بەكرییە) كۆبووەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لێكۆڵینەوەكان كرا لەبارەی چۆنیەتی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارەكانی جوتیارانی ( بەكرییە) و گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەكان بە نایاسایی و بەدەستنەهێنانی ڕەزامەندیی بنەرەتی.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە وەستاندنی ڕێوشوێنە هەڕەمەكییەكان كرا بەرامبەر خەڵكی ناوچەكە و لێپرسینەوە لەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون.