بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەدا

سیاسی
  • 10-05-2022, 20:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكرد بڕیاری نوێی دەركرد. 
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ  سەرۆكایەتی 17 هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد. 
    راشیگەیاند:لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و  دۆسیەكانی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی وەزارەتەكان و لایەنە تایبەتمەندەكان بۆ ئەو ڕاسپاردە و بڕیارانەی كە حكومەت دەیدات.
    لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: كە ئەنجومەن دانیشتنی خۆی دەستپێكرد بە گفتوگۆكردن لەسەر پرسی بە بیابانبوون و كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر عێراق و تێیدا میوانداری لیژنەی راسپێردراوی كرد كە پێكهاتووبوو لە وەزارەتی ژینگە و ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتەكانی ژینگە و كشتوكاڵا، بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر وڵات و كارەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبوون و گرنگی دابینكردنی سەوزایی لەهەندێك ناوچە بیابانەكاندا.
    بەیاننامەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:  ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێكی تایبەتی بینی لەسەر نەخۆشی تای خوێنبەربوون كە لەلایەن بەڕێز بریكاری تەكنیكی وەزارەتی كشتوكاڵەوە خرایەڕوو، و ئاماژەیكرد بە ئامارەكانی توشبوون و ئەو كارانەی وەزارەت كردوونی لە هەموو پارێزگاكان، بەیاننامەكە رونیشیكردەوە: ئەنجومەن ئاماژەی بە پێویستی دووبارەكردنەوەی هەوڵەكان كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی، ئەمەش پێویستی بە چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە هەیە.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەن پشتیوانی بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی دووپاتكردەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشییەكە و دابینكردنی دەرمان و كەرەستەی پێویست بۆ روبەڕووبونەوەی نەخۆشیەكە و هەروەها پاڵپشتی لۆجستی بۆ هەڵمەتە درێژكراوەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ. 
    لەبەیاننامەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی داوە: -
    - وەزارەتی كشتوكاڵ لەڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی حكومەت دوورخرایەوە (شێوازی گرێبەست لەماددەی سێدا) و توانرا ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و خەرجكردنی ئەو بڕەی لەبەردەستدایە بەدەر لەبڵاوكردنەوەی وەزارەتی دارایی
    لەبەردەستبوونی ( 1459972750 ) دینار تێپەڕناكات، تەنیا یەك ملیارو چوار سەدو پەنجاو نۆ ملیۆن و نۆ سەدو حەفتاو دوو هەزار و حەوت سەدو پەنجا دینار بەپێی كتابی (12622 ) وەزارەتی كشتوكاڵ لە 10ی ئایاری 2022دا.
    نوسینگەی ناوبراو، وتیشی: كۆبوونەوەكە شایەتی خستنەڕوویەك بوو لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتا، و ئەو كارانەی كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی پەتای كۆرۆنا و دوایین پێشهاتەكانی كاری لیژنەی بەرزكردنەوەی كاری حكومەت لە بوارەكانی پێشگرتندا ئەنجامدراوە، چاودێری تەندروستی هۆشیاری بۆ كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و ڤاكسین.
    بەیاننامەكە ئەوەشی راگەیاندوە: ئەنجومەنی وەزیران بابەتەكانی لەسەر كارنامەكە تاوتوێ كرد و بڕیاریدا:- 
    یەكەم/ هەمواركردنی بڕگەی (1) لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (379) بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیە:-
    - وەزارەتی دارایی بڕی 3,000,000,000 دینار تەنیا 3 ملیار دینار، بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ خەرج دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی جێگیركردنی ناوچە لمیەكان، لەجێبەجێكردنی پەراگرافەكانی (1 و 2) كە لەكتابی فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بەژمارە (1/1/15 / 2443) لە 3ی شوباتی 2021دا، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران یاوەری (15 بۆ 2022) بەسترا..
    - وەزارەتی دارایی بڕی 1 ملیار دینار بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانگەی دارستان و بە بیابانبوون خەرجدەكات بەمەبەستی پێدانی پارەی بەڵێندەرەكانی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (15 بۆ ساڵی 2022).