بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: تۆڕێكی بازرگانی و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە بەغداد هەڵوەشێنراوەتەوە، و ئەندامانی تۆڕەكەش دەستگیركراون، كە هەڵگری رەگەزنامەی بیانین.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تۆڕێكی بازرگانی و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە بەغداد هەڵوەشێنراوەتەوەو ئەندامەكانیشی دەستگیركراون كە پێكهاتبوو لە چوار كەس كە سیانیان هەڵگری رەگەزنامەی ئاسیاییان پێبوو و چوارەمیش لە نەتەوەی عەرەب بوو.
ئاشكراشیكرد: پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای پێكهێنانی تیمێكی تایبەتمەند لە مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری لە بەغداد و دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارەكان و دەستگرتن بەسەر بڕێكی ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی دەرمان ئەنجامدرا، و راشیگەیاند: دواتر باقی تۆڕەكە لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد دەستگیركران.