بەغداد - INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ سێشەممە تەئكیدی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگی كۆچبەران لەگەڵ لایەنی ئەوروپی كردەوەو پشتگیری خۆیشی بۆ بەرنامەی هاندانی گەڕانەوەی خۆویستانەی عیراقییە ڕەتكراوەكان لەوڵاتانی ئەوروپا دەربڕی.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ڕۆژی سێشەممە 2022 / 5 / 10 لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە شەشەمین كۆنفرانسی برۆكسل لەسەر پشتیوانیكردن لە ئایندەی سوریا و ناوچەكە، چاویكەوت بە كۆمیساری ئەوروپا بۆ كاروباری ناوخۆ و كۆچ یلفا جۆهانسۆن، و لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان كۆماری عێراق و یەكێتی ئەوروپا و ڕێگەكانی بەهێزكردنیان لەهەموو بوارەكاندا.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، وەزیری دەرەوە باسی لە دوایین پێشهات و ئەو رێوشوێنانە كردوە كەحكومەتی عێراق گرتویەتیەبەر لە بواری گەڕانەوەی عێراقییەكان بەئارەزوومەندانە بۆ نیشتمان،و جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگی كۆچبەران لەگەڵ لایەنی ئەورووپی كردەوە.
وتیشی: گرنگە بەردەوام بین لە دیالۆگی كۆچبەرانی ئێستا لەگەڵ لایەنی ئەوروپی و پشتگیریكردنی بەرنامەكان بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆویستانەی عیراقییە ڕەتكراوەكان لە وڵاتانی ئەوروپا بە پەرەپێدانی بەرنامە تایبەتەكان و تێكەڵكردنەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.
وەزیری دەرەوە راشیگەیاند: حكومەتی عێراق هەنگاوی ناوە بۆ كەمكردنەوەی تۆڕەكانی تیرۆریستی و بەرزكردنەوەی ڕۆڵی دەزگا نیشتیمانییەكان بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا ئەوەی پەیوەست بێت بە كۆچكردن.
لەبەرامبەردا جۆهانسۆن جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوەو ڕۆڵی دەوڵەتی عێراقی لە نەهێشتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بەرزنرخاند.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات