بەغدا -INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە ڕێنمایی لەسەر وزەی نوێكردنەوەو پڕۆژەی رومیلە و سەربازگای ڕەشید دەركرد
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا ئامادەبوو وتی:"هەفتەی داهاتوو زیاتر لە نیو ملیۆن سەند لە چوارچێوەی پرۆژەی دارای دابەش دەكرێت.
"مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران چەند ڕێنماییەكی دەركرد، لەوانە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گەشەپێدانی مەیدانی تەحریر و مۆنۆمێنتی ئازادی و پاركی ئوممە لە ناوەڕاستی بەغدا و ئامادەكردنی كاغەزێكی سەوز لەسەر پشتبەستن بە وزەی نوێكردنەوە و كەم كردنەوەی دەكردنی هەوای گەرمی ئەو وتی سەربازگای كۆنی رەشیدیش دەكرێت بەسەوزای وباخچەیەكی گەورە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا كە لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، میوانداری بریكاری تەكنیكی وەزارەتی كشتوكاڵ كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تای خوێنبەربوون و ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی ئەم پەتای كرا.
وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە وەزارەتی دارایی كردووە بە پێدانی بڕی ٣ ملیار دینار بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رومیلە".
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات