هەولێر - INA
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلانە پێكهێنا
بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی كێشەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەی كە بڕوانامەی (COC)یان هەیە و بەهۆی هەندێك كەموكوڕییەوە تۆمار ناكرێن، وەزارەتی ناخۆی هەرێم بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ ئەو كێشەیە پێكبهێنێت.
بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە وكۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە و تێیدا ئاماژەبەوەكراوە:" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە وەزارەتی ناوخۆ دراوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا، بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە و بڕوانامەی COCیان، بەڵام بەهۆی ژمارەیەك كەموكوڕییەوە بە تایبەت وەك مەرجەكانی توندتۆڵی ناتواندرێت تۆماربكرێن".