هەولێر –INA
ئەمڕۆ سێشەممە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ كە ئالودەی ماددەی هۆشبەر بو لەناحیەی رزگاری بەتۆمەتی ئالودەبوون بەماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرد.
مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە،" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای بەدواداچون و چاودێری كردن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەنێو ناحیەی ڕزگاری توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، "تۆمەتبارەكە ناوی (ب - ا - ف )ە و لەدایكبوی 1996 دانیشتوی ناحییەی ڕزگاریە، ئالودەی مادەی هۆشبەر بوە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ گیراوە.