وەزارەتی كشتوكاڵ سەركەوتنی بەسەر بڵاوبونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون راگەیاند

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 18:24
  • +A -A

    بەغدا –INA – محەمەد تاڵبی
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ سێشەممەكۆنترۆلی خۆی لەسەر ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون ڕاگەیاندو  ئاماژەی بۆ بوونی بەرنامەی حكومەتی بێ بەرامبەر كرد بۆ پڕژاندنی وخوێنكردنەوەی  ئاژەڵ و پەرژێنكردنی ئاژەڵان بەماددە ڕێگریكەرەكان بۆ ڕێگرتن لەبلاوبوونی ڤایرۆسەكان ئاماژەی بەوەدا كەعێراق كەمترین رێژەی تۆشبووانی بەم پەتاییە تۆماركردووە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی.
    میساق  عەبدولحسێن، بریكاری تەكنیكی وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی، وتی: "وەزارەتی كشتوكاڵ بەشی ڤێتێرنەری بەرنامەیەكی نیشتمانی هەیە، پلانی ساڵانەی هەیە كە لەدوو قۆناغ و بەهاری و پایزە جێبەجێ دەكرێت، بۆ پرژاندنی ئاژەڵی گەورە وەك مانگا  هەروەها ئاژەڵی بچووكێش لە حەوز دەشورێت بۆ قەڵاچۆكردنی نەخۆشی وڤایروسەكان.
    وتیشی: "تای خوێنبەربوون تەنیا لە وەرزی پایز و بەهاردا بەرزدەبێتەوە و هەر زانیارییەكی دەنگۆی لەسەر بوونی نەخۆشییەكە بەدرێژایی ساڵ دوورە لە ڕاستی و لە ڕاستیەكانی زانستییەوە جیاوازە" ئەم پەتاییە تایبەت بە وەرزیەوە.
    وتیشی: "عێراق بەهۆی بەردەوامی بەرنامەی پڕژاندنی ئاژەڵ و داپۆشینی ئاژەڵەوە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە سەدان توشبوون و دەیان قوربانی تۆمار دەكەن كە قوربانی ئەم نەخۆشییەن".
    لەسەر چۆنیەتی ڕێگریكردن لەنەخۆشییەكە، وتی: پێویستە هاوڵاتیان كلتورێكی كڕینی گۆشتیان هەبێت و خۆیان بەدووربگرن لە كڕینی گۆشت لە سەربڕینی بێ جیاوازی و ئەو ناوچانەی كە لەلایەن تیمەكانی ڤێتێرنەرییەوە كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
    وتیشی: "تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵدا دەرناكەوێت و لەوانەیە هەندێك نیشانە و نەخۆشی دەربكەوێت، بەڵام نیشانەكانی وەك مرۆڤ توند نین".
    لە كۆتاییشدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "لە ئەنجامی زۆربوونی میدیاكانی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، هاوڵاتیان ناڕازیبوون لە كڕینی گۆشت، ئەمەش بووە هۆی كێشەیەك، جەختیشی كردەوە كە " ئاژەڵەكان مەترسیدار نین بۆ مرۆڤ ئەگەر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و بەشێوەیەكی باش.