حكومەت لەهەوڵی ئەوەدایە جۆگەئاوەكان لە كەربەلا بۆ دەریاچەی ڕەزازە بگواسێتەوە

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغدا – INA - محەمەد تاڵبی
    وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیكردەوە كە هیچ ترسێك نییە لە وشككردنەوەی دەریاچەكان و هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە هەوڵیك هەیە بۆ گواستنەوەی جۆگەئاوەكانی كەربەلا بۆ  دەریاچەی ڕەزازە .
    عەون زیاب ڕاوێژكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: "وەزارەت كاردەكات بۆ هەڵگرتنی ئاوی باران بەتایبەتی لە ئێستادا كە وەرزی دروێنەیە بۆیە دەبێت ئاو بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو هەڵبگیرێت".
    ئەو پێشنیاری كرد كە هۆكارەكانی وشكەساڵی لە دەریاچەی حەمرین بریتی بوون لە بڕینی ئاو لە ئێران و هەروەها ئەوەی كە دەریاچە دەستكردەكە پەیوەستە بە بڕی باران بارینەوە، وتیشی لەكاتی ئەگەری باران بارین دەریاچەكە دەگەڕێتەوە ئاستی سرۆشتی خۆی.
    زیاب، وتیشی:"باران بارین لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە و كۆنتڕۆڵە بەدەستی كەسەوە نییە ساڵی واهەیە بارانێكی زۆر دەبارێت و لاو دروست دەكات و ساڵی وایش هەیە كەم دەبارێت و شكەساڵی دروست دەكات 
    وتیشی: "پێویستە سیستەمی ئاودێری و شێوازی كشتووكاڵی بگۆڕێت، بۆ فێركردن و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكاریی كەش و هەوادا، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە كە ژیان لەم سێكتەرەدا بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوام دەبێت".