بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە "حەمید ئەلغەزی " ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد سەبارەت بەگۆڕانکاری کەش و هەوا، هاوکات ڕاسپاردەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و چۆلبون کرا.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ڕایگەیاندوە "حەمید نەعیم ئەلغەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی جاسم فەلاحی وەزیری ژینگە بەوەکالەت و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلیژنەی فەرمانەکانی دیوانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد .
لەو کۆبونەوەیەدا غەزی رایگەیاند: "گرنگە ئەو هەوڵانەی کە هەیە لە بواری گۆڕانی کەش و هەوادا سنوردار بکرێت بۆ جێگیرکردنی لم و بەرەنگاربونەوەی چۆڵەوانی وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ دووبارەبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە عێراق"
ووتیشی شارەزایانی نێودەوڵەتی کە بەفەرمانی لیژنەی دیوانی (73) هێنراون چەند هۆکارێکیان دەستنیشان کردووە کە کاریگەریان لەسەر جێبەجێکردنی چالاکییە کشتوکاڵییەکان هەیە، کە دیارترینیان: لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان و جۆرە ڕووەکەکان کە دەتوانرێت لە ناوچە بیابانییەکان گەشە بکەن لەلایەک و لە لایەکی ترەوە خۆڵی لم و هەروەها دەستگەیشتن بە سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی
و شەت ئەلغەرەف وەک سەرچاوەی ئاوی فوراتی ناوەڕاست پشتیان پێ دەبەستن.
لەلایەن خۆیەوە، فەلاحی پێداچوونەوەی کرد بۆ کۆنگرەی گۆڕانی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (گلاسگۆ) کە باسی لە ڕەوتی جیهانی لە بەرامبەر گۆڕانکاری لە هێزدا کردوە "
فەلاحی وتیشی: "گرنگە چارەسەری بەپەلە پەرە پێبدەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسی دابەزینی زەوی کشتوکاڵی و زیادبوونی ڕێژەی چۆڵبوون، بە لەبەرچاوگرتنی کەمی ڕێژەی بارانبارین و گەشەکردنی گەردەلوولی ناوچەکە کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر واقیعی گشتی ژینگەیی هەیە"
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری وەبەرهێنانی پشتیوانی حکومەت لە بەدیهێنانی پێداویستییەکانی ڕێنێسانسی کشتوکاڵی وڵات کردەوە ،
وتیشی ڕۆشنکردنەوەی ئەزمونی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕینی زەویە داڕماوەکان بۆ زەوییەکی شیاو و ئەو پرۆژانەی کە دروستکردنی پشتێنەی سەوز بەرهەم دەهێنرێت بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی کار بۆ دامەزراندنی بێکاران و گۆڕینی کەش و هەوا و واقیعی ژینگەیی لە عێراق
ھەر لە کۆبوونەوەکە دا باس لە دەستپێشخەریی نەتەوەیی کرا بۆ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکان و ئەندازیارانی کشتوکاڵییەوە دەست پێبکرێت .
ھەروەک کۆبوونەوەکە بە ژمارەیەک ڕاسپاردە کۆتایی هات، دیارترینیان: لەبارەی هەرێمی ڕۆژئاوا بۆ پارێزگاکانی موسەنا ، دیوانیە و زیقار بەشێک دەبن لەپلان و بەرنامەکانی لیژنەی فەرمانەکانی دیوانی (73) بۆ ساڵی 2021 کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە بەڕێوەدەبرێت و هەروەها کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پشتگیریکردنی دەق و میکانیزمەکانی بەرەنگاربونەوەی چۆڵبوون و شەپۆلی خۆڵبارین بڕیاریان لەبارەوە دران .
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات