بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران "حاکم زاملی"داوای لەدەزگاکانی دژەتیرۆر کرد بەردەوام لەکاریگەریی حزبی و دەرەکی دووربکەوێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند :"زاملی سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری کرد و لەو میانەیدا چاویکەوت بە سەرۆکی دەزگاکە لیوا "عەبدولوەهاب ئەلسەعدی " بۆ بینین و ئاگادار بون لو ئامادەکاریەکان و چۆنیەتی ئۆپەراسیۆنەکان کە دەزگاکە لە قوڵایی تیرۆر و خانە خەوتووەکان ئەنجامی داوە و مەترسییەکانی لە سەر تەواوی وڵات دوورخستۆتەوە "
زاملی لەگەڵ سەرۆکی دەزگاکە قسەیکرد و وتی: "ئەگەری دامەزراندنی هێزێکی تایبەت بە دژە ماددە ھۆشبەرەکان ھەیە کە لە بواری مەشق و ڕاهێنان و ئامادەکاری و پڕچەککردنەوە لەژێر چاودێری دەزگاکەدا دەبێت .
وتیشی: "ماددە هۆشبەرەکان لە داعش کەمتر مەترسیدار نین و کۆمەڵگا هەستیکردوە بە مەترسییەکانی ، بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا"
زاملی داواشیکرد" ئەفسەرو ئەندامەکانی پاڵاوانانە دڵسۆزبن بۆ وڵات و نیشتیمان ھەروەھا بەردەوام بن لەدورکەوتنەوە لەکاریگەریی حیزبی و دەرەکی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سەربەخۆیی و پیشەیی بوونی.
زاملی جەختیشیکردەوە کە "پاڵەوانەکان شایستەی هەموو پشتیوانییەکەن بە زیادکردنی سەرمایەی دارایی بۆ پیداویستیەکانیان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تواناکانیان بەهێز دەبێت و ژێرخانی ئابووری پەرەی سەندووە"
زاملی چەپکە گوڵی خستە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی دەزگای دژە تیرۆر و ستایشی قوربانییە بێوەچانیەکانی کردن بۆ ڕزگارکردنی شارەکان لە چنگی تیرۆر و داعش.
هەروەها زاملي لەگەڵ ئەلسەعدی گەشتێکیکرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگاکە و بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و سەرجەم بەشەکانی بەسەر کردەوەو لە بارودۆخی نەخۆشەکانی پرسی و ھەروەک لە تەندروستیان دڵنیابویەوە .
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات