بەغداد/ INA
ڕۆژی سێشەممە ، سەرۆک وەزیران چەند ڕێنماییەکی لەسەر گەشەپێدانی مەیدانی تەحریر و مۆنۆمێنتی ئازادی دەرکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)ی ھاتوە ، تیایدا ڕایگەیاندوە :"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی چاودێری گەشەپێدانی مەیدانی تەحریر و مۆنۆمێنتی ئازادی کرد"
لە کۆبوونەوەکەدا کازمی ، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی مێژوویی و کلتوری مۆنۆمێنتی ئازادی و مەیدانی تەحریر، وەک هێمایەکی کەلتووری و هونەری و هەروەها بوون بە پێکهاتەیەک لە ناسنامەی تەلارسازیی بەغدا"
کازمی راشیگەیاند: "بۆ پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک بۆ تەواوکردنی کارەکە، هەموو وردەکارییە تەکنیکییەکان دەگرێتەوە، کە پێویست دەکات بە زووترین کات دەست بەو ئەرکانە بکرێت"
کازمی داوایشیکرد " کە زاڵبن بەسەر هەموو کۆسپەکان و کارئاسانی بکرێت بۆ کارەکانی لیژنەکە، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەپێی ڕوخساری شارستانی بەغدا و گرنگی مۆنۆمێنتی ئازادی لە یادی عێراقدا دەربکەوێت"
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات