بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، سەقامگیری تەندروستی ئەو ئەفسەرەی کە لەڕووداوەکەدا برینداربووە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە: "خانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕۆژانە چاودێری باری تەندروستی فەرماندەی لیوای دووی تایبەت عەقید روکن "فەهمی حسێن " دەکات ، کە لە هێڵی ئەرکدا بە نارنجۆکێکی دەستی لە قەزای"شترە"ی باکوری پارێزگای زیقار برینداربوو"
لەراگەیندراوەکەداھاتوە کە تەندروستی ئەو ئەفسەرە جێگیرە و هیوا ھەیە لەم هەفتەیەدا پزیشکەکان نەشتەرگەریی بۆ بکەن.
ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتوە کە "بەرپرسانی ئاسایش، چاودێری ژمارەیەک لەلاپەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان کردووە کە هەواڵی هەڵە و بێ بنچینە بڵاو دەکەنەوە ،لەسەر دەنگۆی شەهیدبوونی ئەو ئەفسەرە قارەمانە کە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو خانەیە داوای گواستنەوەو بڵاو کردنەوی زانیاری دورست دەکات و ھۆشداری لە بڵاونەکردنەوەی دەنگۆ و زانیاری ناراست دەدات ، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان "