بەغداد/INA
ئەمرۆ سێ شەممە، "پاتریارک کاردینال لویس ڕافایل ساکۆ " داوایەکی ئاراستەی سیاسەتمەدارانی عێراقی کرد.
ساکۆ لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) ھاتوە تیایدا ھاتوە ، "زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی دەزگایەکی گرینگی یاساداناندا تێپەڕیوە و وڵات بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی خوازراو دەکات و هیچ نهێنییەکی نییە شاراوە بێت پۆ هاوڵاتیان جگە لە تەماحە شەخسی و چینایەتی"
ساکۆ دەشلێت " 19 ساڵە عێرق لە ژێر ململانێی تاریک و توندوتیژی و تیرۆر و شکست و گەندەڵی و ناعەدالەتی و لەبەرامبەر ئەم واقیعە تاڵەدا یە بۆیە دەبێت هەموو پەرلەمانتارێک بزانێت کە بۆ عێراق و عێراقییەکانە و دەبێت بە ویژدانەوە ئەولەویەتی بداتە بەرژەوەندی وڵات.
پێویستە پشت بە میکانیزمی یاسایی و دەستووریی ببسترێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بنیاتنانی دەوڵەتێکی مۆدێرن و پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی
مافی هەموو هاوولاتییەک بێ گوێدانە بیروباوەڕی ئایینی و کۆمەڵایەتی یان سیاسی دەستەبەر دەکات و چاکسازی و خزمەتگوزاری پێشکەش بکات
ساکۆ بە سیاسەتمەدارانی راگەیاندوە: "ھیوای عێراقییەکان لە دەستی ئێوەدایە، بۆیە داوا لە یەزدانی باڵادەست دەکەین کە لەم ئەرکە نەتەوەیی و شەرعیەدا ئێوە ڕۆشنتر بکەن و یارمەتیتان بدات، پێش ئەوەی درەنگ بێت"
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات