لە كەركوك سێ تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 10-05-2022, 12:34
  • +A -A

    بەغداـ INA
    خانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە سێ تیرۆریست كە دووانیان ژنن لەسەر سوپا و حەشدی شەعبی زانیارییان كۆدەكردەوە لە شاری كەركوك دەستگیركران.
    خانە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، دەڵێت: ئەمە ئۆپەراسیۆنێكی چالاكە،  كە بە وردی و  زیرەكی بەشی 14ی فیرقەی 14 دیاری كراوبوو،كە ئاماژەی بە بوونی دوو تیرۆریست و تیرۆریست سەر بە گروپی بەناو نەهاوەندی چەتەكانی داعش كرد لە گوندی شمیت لە قەزای حەویجەی سەر بەرپارێزگای كەركوك  بوون، زانیاریان لەسەر شوێن و جموجوڵی پارچەی سوپا و حەشدی عەشائیری، دابینكردنی  كەل وپەل بۆگرووپە تیرۆریستییەكان ، تا كردەوەی تیرۆستی ئەنجام بدەن،بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی بارەگای لیوای 51 و فەوجی یەكەم و بە بەشداری هێزێكی لیواكە بۆ ئەوەی لەسەر سێ ئامانجەكە بجوڵێنن و دەستگیریان بكەن.
    وتیشی: ئەمە دوای ئەوە هات كە وەرگرتنی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەرییان بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەسەر دەركرا،وتیشی: دواتر ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بكرێت.