لەمیسان 6 داواكراو دەستگیركران

ئەمنی
  • 10-05-2022, 12:07
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی شەش داواكراو لەپارێزگای میسان ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە ، ئەو خانەیە ڕایگەیاندووە: بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی میسان لیوا محەمەد جاسم ئەلزوبەیدی، هێزێكی ئەمنی هاوبەشی فەوجی 3ی ئازار 97 هێرش و گەڕانیان  و پشكنین لە ناوچەی ئەلكەڕامەی سەر بەقەڵای ساڵح ئەنجامدرا و لەئەنجامدا 4 داواكراو بەپێی مادەی 413 دەستگیر كران.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:هێزێكی ئەمنی هاوبەش لە بنكەی پۆلیسی عەلی غەربی و فەوجی فریاكەوتنی مەیسان پێنج و و فرقەی نەهێشتنی تاوان توانیان دوو (تۆمەتبار) دەستگیر بكەن بە هۆی بەشداریكردنیان لە شەڕی خێڵەكان لە ڕووباری عز، كە هاوڵاتیەكی تێدا بووە قوربانی و كوژرا،ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە  تۆمەتبارەكە بە شێوەیەكی بنچینەیی ڕادەستی لایەنی پسپۆڕی لێهاتوو كراوە.