هه‌رێمی كوردستان" ده‌ستبه‌كاربوونی سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 11:50
  • +A -A

    هه‌ولێر ـINA 

    بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌ھمی بورھان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێدراوه‌ راگه‌یاندووه‌"‌ ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، له‌رێ وره‌سمه‌كدا، قوباد تاڵە‌بانی له‌وته‌یه‌كدا راگه‌یاند  سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی نوێ كە‌سێكی بە‌توانایە و چاوڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی. 

    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ جێی متمانە‌ی ھە‌موولایە‌ك دە‌بێت و بە‌ھە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ كار دە‌كات بۆ سە‌رخستن و بە‌جێ گە‌یاندنی ئە‌ركە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌.

    لە‌مە‌ڕاسیمە‌كە‌دا، هه‌ر یه‌ك له‌ وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرس بە‌ش و ھۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێم ئامادەبوون.