بەغدا - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتەبرۆكسلی پاتەختی بەلجیكا.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، وتی: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە گەیشتە برۆكسل،بۆ شەشەمین كۆنفرانسی برۆكسل.
كۆنفرانسەكە تاوتوێی داهاتووی سوریا و ناوچەكە دەكات، ئەوەشی وت : كۆنفرانسەكە لەسەر ئاستی وەزاری بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ دەست بە كارەكانی دەكات.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات