بەغداد-INA
حکومەتی بریتانیا سزای ئابووری نۆێ بە سەر حکومەتی روسیا و بیلاروسیادا سەپاند بەهۆ داگیرکاری ئۆکراینا کە قەدەغەی هاوردەکردنە کە ئامانج لێی سزادانی پیشەسازی روسیایە . هەروەها زیادکردنی باجە بەتایبەتی لە سەر پلادییومە.
وەزیری بازرگانیی نێودەولەتی ئان ماری ترفلیان رایگەیاند ئەم سزایانە کاریگەریەکی گەورەیان دەبێت لە سەر جەنگی روسیا دژ بە ئوکراینا.
هەروەها زیادکردنی باجی گومرکی بە رێژەی ٣٥٪ ئەمەش کاریگەری لە سەر پلاتین و پلادییوم هەیە کە لە پیشەسازی ئوتومبێل دا بەکاردێت.
لە هەمان کاتدا قەدەغەی هاوردەکردنی پیشەسازی روسیا لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و مەکینەی گەورە وەک لاستیک و پلاستیک .
حکومەتی بریتانیا راگەیاند روسیا گەورەترین وەبەرهێنی پلاتین و پلادییومە کە هەناردەی بریتانیادەکات.
هەروەها حکومەتی بریتانیا راگەیاند ئەم سزایانە نزیکەی ١.٧ ملیار جونەی ئیسترلینی دەبێت
ئەوەشی خستەرو سزاکانی ئابووری لە سەر روسیا بەرزدەکەنەوە بۆ زیاتر لە ٤ ملیار جونەی ئیسترلینی کە ئەمەش بە هۆی جەنگی روسیایە دژ بە ئوکراینا
هەروەها حکومەتی بریتانیا سزا بە سەر زیاتر لە ١٠٠٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کومپانیا روسی سەپاندووە.